نتانیاهۆ سەردانی چین دەکات

(0) / / ئاسیا / بنیامین نتانیاهۆ ئیسرائیل ئەمریکا چین فەڵەستین


Jun 27, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە بە ئاگاداری ئەمریکا ویستی سەردانیکردنی چینی هەیە.
بنیامین نتانیاهۆ ئەمڕۆ سێ شەممە 27 ی حوزەیران ڕایگەیاند کە دەیەوێت سەردانی چین بکات و ئەمریکاش لە پلانی ئەم سەردانە ئاگادارە.
ناوبراو دڵنیایی داوەتە ئەمریکییەکان کە هاوکاری سەربازی و هەواڵگری تەل ئەبیب و واشنتن لە بەرزترین ئاستدایە و ئەمریکا هەمیشە وەک هاوپەیمانی ئیسرائیل دەمێنێتەوە.
ئەمە چوارەم سەردانی نتانیاهۆ بۆ چین دەبێت و لە کاتێکدایە کە لەم ماوەیەدا مەحمود عەباس سەرۆکی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین سەردانی پەکینی کردبوو.