باڵیۆزی ئێران: لە سەر چەککردنی گرووپە نەیارەکان لە گەڵ عێراق ڕێکەوتن کراوە

(0) / / كوردستان / کوردستان عێراق محەممەد کازم ئالی سادق ئێران


Jun 28, 2023

قەبارەی فۆنت:
باڵیۆزی ئێران لە عێراق ڕایگەیاند کە لە ڕێکەوتنە ئەمنییەکەی هەر دوو وڵاتدا باس لە چەککردنی گرووپە نەیارەکان کراوە.
محەممەد کازم ئالی سادق وتی کە لە گەڵ هەرێمی کوردستان کۆمیتەیەکی هاوبەش بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سنورەکان و چەککردنی گرووپە نەیارەکانی ئێران پێکهێنراوە.
ناوبراو وتی: پاش ئەوەی کە ئێران سەبارەت بە گرووپە نەیارەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان نەگەیشتە ئەنجام، بابەتەکە لە گەڵ بەغدا تاوتوێ کرا و حکومەتەکەی محەممەد شیاع سودانیش پێشوازیی لە چارەسەرکردنی دۆسیەی نەیارانی ئێران کردووە.
باڵیۆزی ئێران وتی کە تاران و بەغدا لە سەر کۆنتڕۆڵی سنورەکان و ئاڵوگۆڕی تاوانباران و کەسانی داواکراو گەیشتوونەتە ڕێکەوتن.
محەممەد کازم ئالی سادق کە لە ڕێکەوتنەکەی ئێران و عێراق، پرسی چەککردنی نەیاران و دەرکردنیان لە کەمپە سەربازییەکان ڕوون کراوەتەوە.