زانیاری نوێ لە سەر بەنزینە 450 دینارییەکە

(0) / / كوردستان / عێراق کوردستان


Jun 30, 2023

قەبارەی فۆنت:
بڕیارە لە پاش پشووەکانی جەژنی قوربان، یاسای بودجەی عێراق بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە و هاوشێوەی هاتنی پارەی مووچە و وەبەرهێنان، پشکی هەرێمی کوردستانیش لە سووتەمەنی بنێردرێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە بە پێی یاسای بودجەی عێراق، مامەڵەی هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی ئەم وڵاتە لە گەڵ هەرێمدا دەکرێت و پشکی هەرێمیش لە سووتەمەنی ڕەوانە دەکرێت.
ئەو سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە هێشتا کاتی هاتنی ئەو بەنزینە ئاشکرا نەکراوە بەڵام بەنزینە 450 دینارییەکە بۆ هەرێمی کوردستان باس کراوە.
حکومەتی عێراق بە پێی یاسای بودجە پاڵپشتی سووتەمەنی دەکات و بە نرخێکی سنوردار بەنزین و نەوتی سپی بە خەڵک دەدات.