یەکگرتوو هێرش دەکاتە سەر سەلەفییەکانی کوردستان

(0) / / كوردستان / کوردستان


Jul 01, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرکردەیەکی دیاری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان سەلەفییەکانی بە مەترسیدار، داعشی بێ چەک و مارەکەی شێخ هۆمەر پێناسە کردووە.
ئەبوبەکر هەڵەدنی ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لە سەر فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی ڕایگەیاند کە درووستکردنی ڕەوتی سەلەفی توندڕۆ لە لایەن پارتی و یەکێتی بۆ ڕکابەریکردنی هێزە ئیسلامییە خۆماڵی و ڕەسەکەناکەوە بووە.
ناوبراو وتی: پارتی و یەکێتی پشتیوانی ئەو ڕەوتە سەلەفییە توندڕۆیەیان کرد بۆ ئەوەی هێزە ئیسلامییەکان لە قاڵب بدەن، لە بەر ئەوەی کە دەیانزانی بەریەککەوتنی هێزە عەلمانییەکان و هێزە ئیسلامییە میانەڕۆکان لە قازانجی هێزە ئیسلامییەکانە.
هەڵەدنی وتی کە بە پارتی و یەکێتی ڕاگەێندراوە کە سەلەفییە توندڕۆکان دەبنە مارەکەی شێخ هۆمەر و لە ملی خۆیان دەئاڵێن.
ئەو سەرکردەی یەکگرتووی ئیسلامی جەختیکردەوە کە سەلەفییەکان زۆر مەترسیدارن و وەک داعشێکی بێ چەکن.