ئومێد سەباح وەک جێگری سەرۆکی کۆمپانیای سۆمۆ دەستنیشان کرا

(0) / / كوردستان / ئومێد سەباح کوردستان عێراق


Jul 05, 2023

قەبارەی فۆنت:
ئومێد سەباح کە سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە، لە سەر پشکی هەرێم وەک جێگری سەرۆکی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق ناسراو بە سۆمۆ دەستنیشان کراوە.
هەر لە چوارچێوەی بڕیارەکانی سەرۆکی حکومەتدا محەممەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە شوێنی ئومێد سەباح وەک سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەستنیشان کراوە.
بە پێی زانیارییە میدیاییەکان، بڕیارەکان ئەمڕۆ چوارشەممە 5 ی تەمموزی 2023 بوونەتە بڕیاری فەرمی.