پێشەوا هەورامی بە فەرمی بووە وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

(0) / / كوردستان / مەسرور بارزانی کوردستان


Jul 05, 2023

قەبارەی فۆنت:
پێشەوا هەورامی ئەندامی پێشووی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە بە فەرمی وەک وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستبەکاربوو.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە " لە سەر فەرمانی جەنابی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز کاک مەسرور بارزانی، ئەمڕۆ وەک وتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستبەکاربووم، سوپاس بۆ متمانە و پاڵپشتی هەمیشەیی جەنابیان لە هەموو قۆناغەکانی کارکردنم ".
ڕاشیگەیاندووە کە لە گەڵ جوتیار عادل وتەبێژی پێشووی حکومەتی هەرێم لە کارکردن و هەماهەنگی وەک یەک تیم بەردەوام دەبێت.
جوتیار عادل وتەبێژی پێشووی حکومەتی هەرێمیش ڕایگەیاندووە کە بە فەرمانی مەسرور بارزانی وەک سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە کارەکەی بەردەوام دەبێت.