نوێترین هەڵوێستی مەسعود بارزانی لە سەر هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان

(0) / / كوردستان / کوردستان بەریتانیا مەسعود بارزانی عێراق


Jul 06, 2023

قەبارەی فۆنت:
باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لە گەڵ سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان کۆبووە.
مایک برایسۆن ڕیچاردسۆن پاش کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی لە عێراق، ئەمڕۆ پێنج شەممە سەردانی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی کرد.
بارەگای بارزانی ڕایگەیاندووە کە لەو کۆبوونەوەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە، پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی بەغدا و پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان و هەروەها هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق تاوتوێ کران.
بارەگای بارزانی ڕایگەیاندووە کە هەر دوو لا هاوڕا بوون بۆ پاراستنی شەرعییەت و بەهێزکردنی پرۆسەی دیمۆکراسی، پێویستە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان بە بێ نانەوەی هیچ کۆسپ و تەگەرەیەک بەڕێوە بچێت.