زانیاری نوێ لە سەر دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش بڵاو کرایەوە

(0) / / كوردستان / کوردستان


Jul 08, 2023

قەبارەی فۆنت:
بڕیارە سبەی یەک شەممە دابەشکردنی مووچەی مانگی شەشی لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم دەست پێبکات.
دابەشکردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە لە کاتێدایە کە تا ئێستا وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ ئامادەکارییەکی نەکردووە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەران و ئەوەی هەیە تەنیا مووچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگەیە کە پارەکەشی لە لایەن هاوپەیمانانەوە دابین دەکرێت.
وەزارەتی دارایی لە چاوەڕوانی هاتنی پارەی بەغدایە و دەبێت بۆ ئەو مەبەستەش شاندێک لە گەڵ بەرپرسانی عێراقی کۆببێتەوە. لە ئەگەری سەرکەوتنی دانوستانەکان بە پێی یاسای بودجە، بڕە پارەیەکی زیاتر لە مانگەکانی ڕابردوو بۆ دابەشکردنی مووچە دەگاتە هەرێمی کوردستان.