چالاکییە سەربازییەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان زیادیکردووە

(0) / / كوردستان / تورکیا کوردستان


Jul 08, 2023

قەبارەی فۆنت:
ناوەندی کۆکردنەوەی داتاکانی شەڕ ڕایگەیاندووە کە چالاکییە سەربازییەکانی تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان لە سەدا 200 زیادیکردووە.
لە ڕاپۆرتێکی ناوەندی کۆکردنەوەی داتاکانی شەڕدا هاتووە کە تورکیا لە مانگی حوزەیران بەراورد بە مانگی ڕابردووی لە سەدا 200 چالاکییە سەربازییەکانی لە هەرێمی کوردستان بە تایبەت لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک زیاد کردووە.
لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە هۆکاری زیادبوونی چالاکییە سەربازییەکانی تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان بۆ جێگیربوونی دۆخی ئەو وڵاتە لە پاش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان و سیاسەتی ئەردۆغان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی پەکەکە دەگەڕێتەوە.
ڕاپۆرتەکە ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی پەکەکەش بە تایبەت لە بواری چاندنی بۆمبی سەر ڕێگاکانەوە پەرەیان بە چالاکییەکانی خۆیان لە دژی هێزەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان داوە.
ناوەندی کۆکردنەوەی داتاکانی شەڕ ڕایگەیاندووە کە بوونی تورکیا لە ڕووی هەواڵگریشەوە لە هەرێمی کوردستان بە ئامانجی تیرۆرکردنی چالاکوانان و ئەندامانی باڵای پەکەکە زیادبووە.