یەکێتی: پارتی نیازی ڕێکەوتنی نییە

(0) / / كوردستان / بافڵ تاڵەبانی کوردستان


Jul 09, 2023

قەبارەی فۆنت:
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی ڕایگەیاند کە بووەتە نەریت هەر کات کۆبوونەوە بکرێت لە کەنارێکەوە قسەیەک دەکرێت و کۆبوونەوەکان تێکدەدرێت.
لەتیف نێروەیی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی پیرمام وتی کە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و ناوچە کێشە لەسەرەکان، هەموو کات بافڵ تاڵەبانی داوای دانوستانی کردووە، لە گەڵ ئەوەشدا یەکێتی دەیەوێت کورد یەکڕیز بێت لەو ناوچانە و زۆرینەی دەنگەکان بە دەست بێنێت.
ناوبراو وتی: بووەتە نەریت هەر کاتێک کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی دەکرێت کەسێک دەردەکەوێت و قسە دەکات و ئاراستەی کۆبوونەوەکان تێکدەدات، ئەوەش تەنیا لە پێناو ڕێگرییە لە ڕێکەوتنی پارتی و یەکێتی.
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی وتی: ئەو قسانە دەکرێت هەوڵدانە بۆ چەواشەکاری و سالار عوسمان کە قسەی کردووە لە بەرنامەیەکی تایبەتدا بووە نەک لێدوانێک و ئەوەش دەریدەخات کە بەشێکی پارتی نایەوێت لە گەڵ یەکێتی ڕێکبکەون.