وڵاتانی عەرەبی داوایەک لە ئێران دەکەن
(0) /
ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس سەبارەت بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندی وڵاتانی عەرەبی لە گەڵ ئێران وتی کە هیوادارین تاران قسەکانی بکاتە کردار.
جاسم بەدیوی ڕۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس و ڕووسیا لە مۆسکۆ، وتی: پەیوەندییەکی مێژوویی ئێمە و ئێرانیان پێکەوە بەستووەتەوە و هەموو کات دەستمان بۆ ئاشتی درێژ کردووەتەوە.
ناوبراو وتی کە پەیوەندییەکی هاوسەنگمان لە گەڵ دۆستانمان لە وڵاتانی جیهان هەیە.
وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس و ڕووسیا لە چوارچێوەی وتووێژی ستراتیژی نێوان هەر دوو لا لە مۆسکۆ کۆبوونەوە.
تێبينيێك بنێرە: