نوێترین زانیاری لە سەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە لایەن بەغداوە

(0) / / كوردستان / جەمال کۆچەر بەغدا کوردستان عێراق


Jul 12, 2023

قەبارەی فۆنت:
ئەندامێکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە ناردنی مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستان بە پێی یاسای بودجەی 2023 پەیوەستە بە پابەندبوونی هەرێم بە ڕێکەوتنەکەی لە گەڵ بەغدا کە ڕادەستکردنی نەوت و لە سەدا 50 ی داهاتی نانەوتییە.
جەمال کۆچەر ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە مانگانە حکومەتی عێراق لە 18 تا 25 ی مانگ مووچەی فەرمانبەران دابەش دەکات، بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش پەیوەستە بە پابەندبوونی هەرێم بە ڕێکەوتنەکەی لە گەڵ بەغدا بە جۆرێک کە 400 هەزار بەرمیل نەوت و لە سەدا 50 ی داهاتی خاڵە سنورییەکان و ناوخۆ ڕادەست بکات.
ناوبراو وتی: بە پێی یاسای بودجەی 2023 ی عێراق، هەرێمی کوردستان ئەگەر نەتوانێت نەوت بفرۆشێت، دەبێت ڕادەستی حکومەتی فیدراڵیی بکات.