قەتەر ئامادەیە کۆنسووڵخانەی خۆی لە هەولێر بکاتەوە

(0) / / كوردستان / عێراق مەسعود بارزانی قەتەر کوردستان


Jul 12, 2023

قەبارەی فۆنت:
باڵیۆزی قەتەر لە عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لە گەڵ سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان کۆبووە.
لە کۆبوونەوەی مەسعود بارزانی و خالید بن حەمەد سلیتی سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان قەتەر و عێراق و هەرێمی کوردستان بیر و ڕا ئاڵوگۆڕ کرا و باڵیۆزی قەتەر ئامادەیی وڵاتەکەیی بۆ کردنەوەی کۆنسووڵخانەی لە شاری هەولێر ڕاگەیاند.
مەسعود بارزانی پشتگیری خۆیی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان قەتەر و هەرێمی کوردستان و کردنەوەی کۆنسووڵخانەی ئەم وڵاتە لە هەولێر ڕاگەیاند.