شێخ نەهرۆ سلێمانی بە جێدەهێڵێت

(0) / / كوردستان / کوردستان شێخ نەهرۆ


Jul 13, 2023

قەبارەی فۆنت:
نوسینگەی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی ڕایگەیاندووە کە لە پێناو چاکەی گشتیدا بڕیاریداوە لە سلێمانی دوور بکەوێتەوە و تەنیا لە بۆنەکاندا دەگەڕێتەوە ئەم شارە.
نووسینگەی تایبەتی شێخ نەهرۆ لە شاری سلێمانی بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە کە لە ماوەی شەش مانگدا کە کێشەی زۆر گەورە هەبووە لە نێوان یەکێتی و پارتی و ئەو برایانەدا، شێخ نەهرۆ زۆر هەوڵیداوە کە کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکات و نێوەندگێڕییان بکات بەڵام هەموو هەوڵەکان سەرکەوتوو نەبوون، سەرەڕای ئەوەی کە هەوڵ دراوە بەینیان چاک بکرێت تاوانباریان کردین، ئەو تاوانبارکردنەش هەموو دوور بووە لە ڕاستییەوە.
نووسینگەی شێخ نەهرۆ ڕایگەیاندووە کە سەرەڕای هەوڵەکانی بە مەبەستی نێوەندگێڕی لە نێوان حیزبە سیاسییەکان و باشترکردنی دۆخی هەرێمی کوردستان، بەڵام تاوانبارکراون و تۆمەتیان بۆ درووستکردوون، هەر بۆیە شێخ نەهرۆ بڕیاریداوە سلێمانی بە جێبهێڵێت.
نووسینگەی شێخ نەهرۆ هەروەها ڕایگەیاندووە کە سەیری بارودۆخەکەمان کرد کە چاکە و ئیسلاح لەوەدایە کە دوور بکەوێتەوە لە سلێمانی، لە بەر ئەوەی کە کەس باسمان ناکات، جەنابینیشی وای بە باش زانیوە کە دوور بکەوێتەوە، لە بەر ئەوەی کە نەیتوانی خزمەتی خەڵکەکەمان بکات و دەرفەتیان نەدا کە ئاسوودەیی بۆ خەڵک بونیاد بنێت، بەڵام تەریقەت وەکوو جاران بە ئاسایی ئیش و کارەکان بە ڕێ دەکات و هیچ کەس نوێنەر و بەرپرسی تەریقەت نییە جگە لە شێخ نەهرۆ نەبێت، خۆیشی سەرپەرشتی تەریقەت لە سەرتاسەری جیهان دەکات، هەموو دەروێش و خەلیفەکان وەک کوڕ و کچ و برا و خوشکی خۆی سەیر دەکات.