سودانی بۆ سەردانی کوردستانی کرد؟
(0) /
وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند کە سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە بۆ هەولێر لە سەر بانگهێشتی فەرمی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بووە.
باسم عەودای ڕایگەیاند کە لە سەر بانگهێشتی فەرمی مەسعود بارزانی، محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی پارێزگای هەولێر و چەند شوێنێکی ئەم پارێزگایەی کردووە.
ڕۆژی پێنج شەممە سەرۆک وەزیرانی عێراق هاوڕێ لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە سەردانی هەولێری کرد و لە گەڵ سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە هاوینەهەوارێکی ناوچەی سۆران دەرکەوتن.
ئامانجی سەردانەکەی سودانی بۆ هەولێر، بۆ سەربردنی پشوو و هەروەها تاوتوێی دۆخی سیاسی عێراق بووە.
تێبينيێك بنێرە: