هێزەکانی عێراق لە سنوری ئێران و هەرێمی کوردستان جێگیر کران

(0) / / كوردستان / کوردستان ئێران عێراق


Jul 14, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی پاسەوانی سنوریی ئەم وڵاتە لە سنورە هاوبەشەکان لە گەڵ ئەم وڵاتە لە پارێزگای سلێمانی جێگیر کراون.
سەعد مەعن بەڕێوەبەری بەشی میدیا و پەیوەندییەکان لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاندووە کە بە فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە و بە هەوڵ و بەدواداچوونی وەزیری ناوخۆ، هێزەکانی پاسەوانی سنور لە سنورەکانی پارێزگای سلێمانی لە گەڵ ئێران جێگیر کراون.
ناوبراو وتی کە 50 تاوەر و 40 کامێرا ئامادە کراون و پرۆژەی درووستکردنی 47 بنکەی سەربازی سنوریش لە خاڵی سفری سنوریی نێوان ئێران و عێراق دەستیپێکردووە.
مەعن وتی کە ئەم کارەش بۆ پاراستنی ئاسایشی سنورەکانە.