کێندی:ئەمریکا بۆ شەڕی سەربازی لە گەڵ ڕووسیا ئامادە دەبێت

(0) / / ئەمەریکا / ئەمریکا جۆبایدن ڕۆبرت کێندی


Jul 15, 2023

قەبارەی فۆنت:
کاندیدێکی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی خۆی بۆ شەڕی سەربازی لە گەڵ ڕووسیا ئامادە دەکات.
ڕۆبرت کێندی جونیۆر کاندیدی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە کاردانەوەی بەرامبەر بە بڕیارەکەی جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە سەبارەت بە بانگهێشتکردنی هێزەی سەربازی یەدەک وتی کە بڕیارەکەی بایدن بۆ بەهێزکردنی پێگەی ناتۆ لە ئەورووپا، ئامادەبوونە بۆ شەڕی وشکانی لە گەڵ ڕووسیا.
ناوبراو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە بایدن فەرمانی گەڕانەوەی 3 هەزار لە سەربازان و ئەفسەرانی یەدەکی سوپای ئەمریکای دەرکردووە تا لە ئەورووپا جێگیر بکرێن. من دەمەوێت خەڵک بزانن کە ئەمە بۆ چییە. ئەم ئامادەییە بۆ شەڕی وشکانییە لە گەڵ ڕووسیا.