ئێران و پاکستان لە ئاستی باڵای سەربازیدا کۆدەبنەوە

(0) / / ئاسیا / پاکستان ئێران ژنڕاڵ سەید عاسم مونیر


Jul 15, 2023

قەبارەی فۆنت:
فەرماندەی سوپای پاکستان وەک گەورەترین بەرپرسی سەربازیی ئەو وڵاتە سەردانی تارانی کردووە.
ژنڕاڵ سەید عاسم مونیر ئەمڕۆ شەممە بە یاوەری شاندێکی باڵای سەربازی گەیشتە تاران و لە لایەن فەریق محەممەد باقری سەرۆک ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە پێشوازیی لێکرا.
بەرپرسە ئێرانییەکە ڕایگەیاندووە کە پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوان تاران و ئیسلام ئابادا زۆر گرنگە و ڕۆڵی لە دابینکردنی ئاسایشی ناوچەکە دەبێت.
بڕیارە فەرماندەی سوپای پاکستان لە گەڵ چەندین گەورە بەرپرسی ئێرانی کۆببێتەوە.