وەزیری دەرەوەی عۆمان سەردانی ئێران دەکات

(0) / / ئاسیا / ئێران عۆمان


Jul 17, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری دەرەوەی عۆمان بۆ چەندەمین جار لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو سەردانی ئێران دەکات.
بەدر بوسەعیدی وەزیری دەرەوەی عۆمان ئەمڕۆ دووشەممە بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە تاران و لە گەڵ ئەمیر عەبدوڵڵاهیان هاوتا ئێرانییەکەی کۆدەبێتەوە.
عۆمان یەک لەو وڵاتانەیە کە بەردەوام لە دۆسیەی ناوەکی ئێران نێوەندگێڕیی کردووە و ئێستاش لە پرسی ئاڵوگۆڕی بەندکراواندا نێوەندگێڕی دانوستانی ناڕاستوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا دەکات.
لە ماوەی ڕابردووش سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی عۆمانی کرد و سوڵتانی عۆمانیش بە سەردانیکردنی تاران وەڵامی ئەو سەردانەی دایەوە.