سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک کۆماری ئازەربایجان کۆبوونەوە

(0) / / كوردستان / ئیلهام عەلیێف نێچیرڤان بارزانی ئازەربایجان کوردستان عێراق


Jul 18, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە لایەن سەرۆک کۆماری ئازەربایجانەوە پێشوازی لێکرا و پێکەوە کۆبوونەوە.
ئیلهام عەلیێف سەرۆک کۆماری ئازەربایجان بەخێرهاتنی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد و بە ئاماژە بە کۆبوونەوەی ڕابردوویان لە میونشن وتی کە لە ماوەی سەردانە دوو ڕۆژەکەتدا وتووێژی باشمان سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان دەبێت.
لە لایەکی دیکەوە سەرۆکی شاندی دیپلۆماسیی عێراق لە باکو ڕایگەیاندووە کە نێچیرڤان بارزانی لە سەردانەکەیدا بۆ ئازەربایجان نوێنەرایەتی هەموو عێراق دەکات.