کۆمیسیۆنی عێراق وادەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانی دیاری کرد

(0) / / كوردستان / عێراق عومەر ئەحمەد کوردستان


Jul 19, 2023

قەبارەی فۆنت:
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق وەڵامی نووسراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی سەبارەت بە دیاریکردنی وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی کوردستان دایەوە.
عومەر ئەحمەد سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە نووسراوێکدا کە ئاراستەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کراوە، ڕایگەیاندووە کە ڕۆژی 18 ی شوباتی ساڵی 2024 وەک وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان دیاری کراوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ناکرێت هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان لە یەک کاتدا بەڕێوە بچێت، لە بەر ئەوەی کە هەر دوو هەڵبژاردنەکە تایبەتمەندی خۆیان هەیە و زیاتر لەمەش هەندێک هۆکاری دیکە لە پەیوەندییان بە لایەنی هونەری و کارگێڕییەوە هەیە.