ئاوات شێخ جەناب چی لە سەر مووچە دەڵێت؟

(0) / / كوردستان / ئاوات شێخ جەناب بەغدا کوردستان


Jul 23, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە هەموو ئەو داخوازییانەی لە سەر هەرێم هەبووە جێبەجێ کراوە و بڕیارە کۆبوونەوەیەکی دیکە لە بەغدا بکرێت و هیوادارین ئەنجامەکان بە دڵی هەمووان بێت.
ئاوات شێخ جەناب وتی کە حکومەتی عێراق لە ساڵی 2013 ەوە حەساری خستووەتە سەر هەرێم و هیوادارین هەڵبگیرێت و پێویستە لەمەودوا سەبارەت بە مووچە پرسیار لە وەزارەتی دارایی عێراق بکرێت.
ناوبراو وتی: شاندی هەرێم جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە بەغدا و ئەوەی قسەی لە سەر دەکەن شتی تەکنیکییە، دەتوانم بڵێم هەموو ئەو داخوازییانەی کە لە سەر هەرێم هەبووە بە وردی جێبەجێ کراوە و پێشتریش ئەوانە ئامادەکراون، بڕیارە کۆبوونەوەیەکی دیکە لە گەڵ بەغدا بکرێت و بە نیسبەت حکومەتی هەرێم هەموو بیانووەکان جێبەجێ کراون.