مەسعود بارزانی داوایەک لە سەرۆک کۆماری عێراق دەکات

(0) / / كوردستان / کوردستان عێراق مەسعود بارزانی


Jul 23, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە گەڵ کاردیناڵ لویس ساکۆ پاتریارک و سەرۆکی کەنیسەی کلدان لە عێراق و جیهان کۆبووە.
ئەمڕۆ یەک شەممە مەسعود بارزانی لە سەلاحەدین پێشوازیی لە پاتریارک کاردیناڵ لویس ساکۆ کرد و وتی کە شانازی بەو ژیانەهاوبەشەوە دەکەین کە بۆ هەموو لایەک لە کوردستاندا هەیە.
سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان داوای لە سەرۆک کۆماری عێراق کرد مەرسومەکەی لە دژی لویس ساکۆ هەڵبوەشێنێتەوە.
بارزانی وتی کە کوردستان مەڵبەندی پێکەوەژیان و ئاشتەوایی نێوان هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئائینییەکانە.
سەرۆکی پارتی وتی کە لە شەڕی دژ بە داعش بە شاندێکی پیاوانی ئائینی کریستانیم ڕاگەیاند کە کوردستان وڵاتی خۆتانە و نابێت بیر لە جێهێشتنی بکەنەوە، یان پێکەوە بە سەربەرزی لە سەر ئەم خاکە دەژین یان پێکەوە دەمرین.
مەسعود بارزانی نیگەرانی خۆی لە بڕیارەکەی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ کشانەوەی مەرسومی کۆرماری تایبەت بە کەنیسەی کلدان نیشاندا و هیوای خواست کە پێداچوونەوە بەو بڕیارەدا بکرێت و ڕاست بکرێتەوە.