چین ئێران بە هاوبەشی ستراتیژیی خۆی ناو دەبات

(0) / / ئاسیا / چین ئێران عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان وانگ یی


Jul 24, 2023

قەبارەی فۆنت:
سکرتێری لێژنەی سیاسەتی دەرەوەی پارتی دەسەڵاتداری چین ڕایگەیاندووە کە ئێران هاوبەشی ستراتیژیی ئەم وڵاتەیە.
وانگ یی کە پێشتر وەزیری دەرەوەی چین بووە، لە ئەفریقای باشور لە گەڵ سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران کۆبووە و چەندین بابەتی گرنگ لە پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵاتیان تاوتوێ کرد.
عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی بڕوای بە هاوکاری چەندقۆڵی بۆ پتەوکردنی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەیی و نێودەوڵەتی هەیە.
بەرپرسە چینییەکەش ئێرانی بە هاوبەشێکی ستراتیژی بۆ پەکین ناو بردووە و ڕایگەیاندووە کە چین بەرگری لە مافە ڕەواکانی ئێران دەکات.