ئەمریکا: ئاسایشی ئیسرائیل دەپارێزین

(0) / / ئەمەریکا / ئیسرائیل


Apr 13, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا وتی کە واشنتن پابەندی پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیلە و هیچ کات ڕێگا بە ئێران نادات دەستی بە چەکی ناوەکی بگات.

جیک سالیوان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا جارێکی دیکە جەختی لە سەر پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل کردەوە.

ناوبراو وتی کە واشنتن هیچ کات موڵەتی ئەوە بە ئێران نادات کە دەستی بە چەکی ناوەکی بگات.

میدیاکانی ئەمریکا ڕایانگەیاندووە کە کۆتایی ئەم مانگە وتووێژی ستراتیژی نێوان واشنتن – تەل ئەبیب سەبارەت بە ئێران بەڕێوە دەچێت./.