سەرۆکایەتی هەرێم وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنەکانی کوردستان دیاری دەکات

(0) / / كوردستان / کوردستان


Jul 26, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان وادەیەکی نوێ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری دەکات و بۆ ئەو مەبەستەش شاندێک لە سەرۆکایەتی هەرێمەوە سەردانی لایەنەکان دەکات.
دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە لە سەر فەرمانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بە مەبەستی وەرگرتنی بیروڕا بۆ دەستنیشانکردنی وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 26 ی تەمموزی 2023، شاندێکی باڵا لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بەرنامەی زنجیرەیەک سەردانیان بۆ لای حیزب و لایەنە سیاسییەکان دەستپێکردووە کە تێیدا بیروڕای ئەوان بۆ دیاریکردنی وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان وەرگیراوە.
ناوبراو وتی کە هێز و لایەنە سیاسییەکان پێشوازییان لەو هەنگاوەی سەرۆکی هەرێم کردووە و ئامادەییان بۆ پشتیوانیکردن هەنگاوەکە و سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن دەربڕیوە.