کەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان سەرژمێری دەکرێت؟

(0) / / كوردستان / کوردستان عێراق سیروان محەممەد


Jul 27, 2023

قەبارەی فۆنت:
لە کۆبوونەوەی دەستەی باڵای سەرژمێری گشتیی عێراق، وادەی بەرایی بەڕێوەچوونی سەرژمێریی گشتی دیاریکرا.
سیروان محەممەد سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە ئەمڕۆ یەکەم کۆبوونەوەی دەستەی باڵای سەرژمێڕی گشتی بە سەرۆکایەتی محەممەد تەمیم جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانانی عێراق بەڕێوەچوو کە تێیدا باس لە ئامادەکارییەکانی بەڕێوەچوونی سەرژمێری گشتی کرا.
ناوبراو کە وەک نوێنەری هەرێمی کوردستان لەو کۆبوونەوەدا بەشداریی کردووە، ڕایگەیاندووە کە سەرۆکی دەستەی باڵای سەرژمێری گشتی بڕیاریداوە کە ڕۆژی 20 ی 11 ی 2024 وەک وادەی بەرایی دیاری بکرێت بۆ بەڕێوەچوونی سەرژمێری گشتی دانیشتووان لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
وەزیری پلاندانانی عێراق بە گرنگییەوە باسی سەرژمێریی کردووە و وەک پلانێکی حکومەت بۆ پەرەپێدان باسی کردووە.