جوتیار عادل: مووچە دابەش دەکەین

(0) / / كوردستان / جوتیار عادل کوردستان


Jul 28, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە ئەگەر لە هەفتەی داهاتوو پارەی بەغدا ڕەوانەی هەرێم بکرێت، دەستبەجێ دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران دەست پێدەکات.
جوتیار عادل لە ڕاگەێندراوێکدا ئاماژەی بە دابەشکردنی مووچە لە هەفتەی داهاتوو داوە، بە مەرجێک پارەکەی بەغدا بە دەستی هەرێم بگات.
سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە کە ڕۆژی یەک شەممە بڕی 912 ملیار دینار لە بەغداوە دەگاتە هەرێم و لە ماوەی 10 ڕۆژدا مووچەی مووچەخۆران دابەش دەکرێت.