ئەمریکا: کاتی ئەوە هاتووە کە هێزەکانمان لە ئەفغانستان بگەڕێنەوە

(0) / / ئەمەریکا / بلینکەن


Apr 14, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی کە کاتی ئەوە هاتووە هێزەکانمان لە ئەفغانستان بکشێنەوە.

ئەنتۆنی بلینکەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە برۆکسێل ڕایگەیاند کە هەماهەنگی تەواو لە نێوان واشنتن و ناتۆ بۆ کشانەوەی هێزەکان لە ئەفغانستان دەبێت.

ناوبراو وتی کە هێزەکانی ئەمریکا و ناتۆ پێکەوە لە ئەفغانستان دەکشێنەوە.

بڕیارە جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەمڕۆ لە وتارێکدا هەڵوێستی خۆی لە سەر کشانەوەی هێزەکانی ئەم وڵاتە لە ئەفغانستان بخاتەڕوو.

میدیاکانی ئەمریکا ڕایانگەیاندووە کە بایدن دەیەوێت خشتەیەکی کاتی بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە ئەفغانستان ئاشکرا بکات./.