ئەمریکا هەڵوێستی خۆیی لە سەر ڕۆڵی ڕووسیا لە کودەتاکەی نەیجر ڕاگەیاند

(0) / / ئەمەریکا / ئەمریکا جۆن کێربی ڕووسیا


Aug 02, 2023

قەبارەی فۆنت:
کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە هیچ بەڵگە و نیشانەیەکی لە بەردەستدا نییە باس لە رۆڵی ڕووسیا لە کودەتاکەی ڕۆژانی ڕابردووی نەیجر بکات.
جۆن کێربی وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی و لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە ئەگەری ڕۆڵی ڕووسیا لە کودەتاکەی نەیجر وتی: حکومەتی ئەمریکا بەڵگە و نیشانەیەکی دەستنەکەوتووە کە ئەوە بسەلمێنێت ڕووسیا لە پشتەوەی کودەتاکەی نەیجردا بووە و بە شێوازی کاریگەر و سەربازی پاڵپشتی لە کودەتاچییەکان کردووە.
ناوبراو وتی کە حکومەتی ئەمریکا هێشتا بڕیاری لە سەر داهاتووی هاوکارییەکانی بۆ نەیجر و ئامادەبوون لەو وڵاتە دەرنەکردووە.
پێشتر میخائیلۆ پودۆلیاک یاریدەدەری سەرۆک کۆماری ئۆکراینا ڕایگەیاندبوو کە ڕووسیا لە کودەتاکەی نەیجردا ڕۆڵی هەبووە.