یەکێتی و شیوعی لە کەرکوک بوونە هاوپەیمان

(0) / / كوردستان / کەرکوک کوردستان عێراق مەلا مەحمود ئەندامی


Aug 05, 2023

قەبارەی فۆنت:
یەکێتی نیشتمانی کوردستان و حیزبی شیوعی کوردستان یەکەم هاوپەیمانییان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە کەرکوک پێکهێنا.
ڕەوەند مەلا مەحمود ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی 2 ی ڕێکخستنی کەرکوکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە ماڵپەڕی حیزبەکەیی ڕاگەیاندووە کە لە گەڵ حیزبی شیوعی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کەرکوک بوونەتە هاوپەیمان و دەرگای هاوپەیمانییەکەش بۆ سەرجەم لایەنە کوردستانییەکان کراوەیە.
ناوبراو وتی کە یەکێتی هیچ پێش مەرجێکی بۆ حیزب و لایەنە سیاسییەکان لە پێناو بەرفراوانکردنی هاوپەیمانییەکە نییە و ئامانجی ئەوەیە کە کوردستانیبوونی کەرکوک بسەلمێنێت.