یەکگرتووی ئیسلامی پرۆژەیەکی بۆ هەڵبژاردنەکانی کوردستان ڕاگەیاند

(0) / / كوردستان / سەڵاحەدین بابەکر کوردستان


Aug 08, 2023

قەبارەی فۆنت:
کارگێڕێکی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند کە ئەم حیزبە بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان پرۆژەیەکی نوێی بە ناوی چوارچێوەی نیشتمانیی دەنگە ناڕازییەکان ئامادە کردووە.
سەڵاحەدین بابەکر ڕایگەیاند کە ئامانج لە پرۆژەی نیشتمانیی دەنگە ناڕازییەکان، ئەوەیە کە هەموو دەنگە ناڕازییەکانی هەرێمی کوردستان کۆبکاتەوە لە چوارچێوەیەکی نیشتمانیدا بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان.
ناوبراو وتی کە بە جێبەجێکردنی ئەم پرۆژەیە دەمانەوێت گۆڕانکاری ڕیشەیی لە هەرێمی کوردستان بەدی بێنین.
ئەو بەرپرسە باڵایەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاندووە کە ئەگەر ئەمجارە خەڵکی هەرێمی کوردستان لە سەدا 50 ی زیاتری دەنگەکان بە بەرەی ئۆپۆزسیۆن بدەن، دەتوانین کابینەی داهاتوو پێک بێنین.