ئێران و ئەمریکا ڕێکەوتنی ئاڵوگۆڕی بەندکراوان واژۆ دەکەن

(0) / / ئاسیا / ئێران ئەمریکا


Aug 10, 2023

قەبارەی فۆنت:
میدیاکانی ئێران وردەکاری زیاتریان لە سەر دەنگۆی واژۆکردنی ڕیکەوتنی ئاڵوگۆڕی بەندکراوان لە لایەن وڵاتەکەیان و ئەمریکاوە بڵاو کردووەتەوە.
چەندین سەرچاوەی ئاگاداری ئێرانی ڕایگەیاندووە کە 5 بەندکراوی ئەمریکی لە لایەن حکومەتی ئەم وڵاتەوە ئازاد دەکرێن.
ئەوان ڕایانگەیاندووە کە نزیکەی 6 ملیار دۆلار لە پارە بلۆککراوەکانی ئێران لە لایەن ئەمریکاوە ئازاد دەکرێت.
سەرچاوە ئێرانییەکان ڕایانگەیاندووە کە ئەو پارەیە لە کۆریای باشورەوە دەخرێتە سەر حسێبێک لە وڵاتی قەتەر.
لەو ڕێکەوتنەدا هەروەها چەندین بەندکراوی ئێرانی لە لایەن ئەمریکاوە ئازاد دەکرێن.
ئەو پارەیە کە لە کۆریای باشورەوە ئازاد دەکرێت و دەگاتە قەتەر، دەبێت بۆ ئەو کاڵا و پێداویستییانە بەکار بهێندرێت کە سزاکانی ئەمریکا نایانگرێتەوە.