فالح فەیاز: میکانیزمی هەڵبژاردنی مستەفا کازمی وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق هەڵە بووە

(0) / / ئاسیا / حەشدی شەعبی


Apr 15, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا وتی کە میکانیزمی هەڵبژاردنی مستەفا کازمی وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق هەڵە بووە.

فالح فەیاز لە چاوپێکەوتنی کەناڵی العهد وتی: سیستەمی سیاسی عێراق پەرلەمانییە و کاندیدی سەرۆک وەزیران لە لایەن فراکسیۆنی زۆرینەوە دەستنیشان دەکرێت، ئەگەر بڕیارە ڕێکەوتنێک بکرێت دەبێت لە ڕێگای ئەم فراکسیۆنەوە بێت، لە خولی پێشوو، هاوپەیمانی البناء فراکسیۆنی زۆرینە بوو.

ناوبراو وتی: فراکسیۆنی زۆرینە بە نیازپاکی و بە پێی ستراتیژی سیاسی نوێ پێکهێنرا، پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانیش بە تەواوی ڕوون بوو و بەم هۆیەوە دەتوانین بڵێین کە هەڵبژاردنی مستەفا کازمی بە پێی ئەو میکانیزمە نەبووە.

سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی لە وەڵامی ئەو پرسیارەش کە بۆ بەرهەم ساڵح دژی کاندیدکردنی ئەسعەد عیدانی بووە؟ وتی کە ئەویش دەستووری عێراقی پێشێلکردووە.

سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی سەبارەت بە ڕۆڵی ئەمریکاش وتی: حکومەتی پێشووی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی دوناڵد ترەمپ سیاسەتێکی توندڕۆوانەی لە دژی وڵاتانی دیکە پەیرەو دەکرد و لە سەر ئەم سیاسەتەش دژی کاندیدکردنی کەسێک لە لایەن هاوپەیمانی فەتحەوە بوو./.