پارتی لە یادی 77 ساڵەی دامەزراندنیدا پەیامێکی بڵاو کردەوە

(0) / / كوردستان / کوردستان


Aug 16, 2023

قەبارەی فۆنت:
پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە یادی 77 ساڵەی دامەزراندنیدا پەیامێکی بڵاو کردەوە و جەختی لەوە کردووەتەوە کە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هەوڵەکانی لاوازکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان پێویست بە هاوئاهەنگی زیاتر دەکات.
لە پەیامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتیدا هاتووە کە هەلومەرجی کوردستان بە قۆناغێکی هەستیار و پڕ ئەرکدا تێپەڕ دەبێت کە چارەنووسی هەرێم و خەڵکی پێوە بەندە. بۆیە زیاتر پێویستمان بە هاوئاهەنگی و هاودەنگییە بۆ ئەوەی پارت و هێزە سیاسییەکان ڕۆڵی شیاوی خۆیان ببینن لە بەهێزکردنی پێگەی سیاسی و دیپلۆماسییانەی قەوارەی هەرێمی کوردستان و ڕوبەڕوبونەوەی هەر هەوڵێک کە بە ئامانجی لاوازکردنی و پێشێلکردنی دەستوور لە ئارادا بێت.
لە درێژەی پەیامەکەدا پارتی جەختی لەوە کردووەتەوە کە هەموو کات داکۆکی لە پرەنسیپەکانی دیمۆکراسی و دەستاودەستکردنی ئاشتیانەی دەسەڵات کراوە و لەم ڕووەوە هەوڵیش دراوە هەڵبژاردن لە وادەی گونجاوی خۆیدا بکرێت و پشتیوانی لە فەرمانی هەرێمی ژمارە 252 ی سەرۆکی هەرێم دەکرێت بۆ دیاریکردنی ڕۆژی 25 ی شوباتی ساڵی 2024 وەک وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی گشتی بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.