بارزانی پەیامێکی بڵاو کردەوە

(0) / / كوردستان / کوردستان مەسعود بارزانی


Aug 16, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی حیزبەکەیدا پەیامێکی بڵاو کردەوە.
لە پەیامەکەی مەسعود بارزانیدا هاتووە کە لە یادی 77 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیمۆکراتی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و سەرکردایەتی و کەوادیر و ئەندام و لایەنگرانی پارتی و سەرجەم خەڵکی کوردستان و خەباتگێڕان و ئازادیخوازان دەکەم.
بارزانی ڕایگەیاندووە کە لەو یادەدا پێزانینم بۆ خەبات و قوربانیدانی جەماوەری پارتی هەیە کە لە قۆناغە سەخت و چارەنووس سازەکاندا هەردەم هەوێنی خۆڕاگری و بەردەوامی و کۆڵنەدان و بەهێزبوونی دۆزی گەلی کوردستان بوونە.
مەسعود بارزانی داوای لە پارتییەکان کردووە لە ئاست بەرپرسیاریەتیدان بن و ڕایگەیاندووە کە پارتی و ڕێبازی بارزانی لە ڕابردوو و ئێستا و داهاتوودا هەمیشەی جێگەی ئومێد و دەست و بازووی بەهێزی کوردستان و پارێزەر و بەرگریکاری دۆزی ڕەوای گەلی کوردستانن و پێویستە سەرکردایەتی و جەماوەر و ئەندامانی پارتی لە ئاست ئەو بەرپرسیاریەتییە گەورەیەدا بن.