بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی پشتگیری یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە دەکات

(0) / / كوردستان / کوردستان بافڵ تاڵەبانی


Aug 19, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند کە حیزبەکەی بە هەموو شێوەیەک پشتگیری یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەکات.
بافڵ تاڵەبانی لە شاری بەغدا لە گەڵ ژنڕاڵ ماتیۆ مەک فارلین فەرماندەی گشتی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا بە بۆنەی کۆتایی هێنانی ئەرکەکانی کۆبووە.
لەو کۆبوونەوەدا دۆخی ئەمنی و چاکسازییەکانی ناو هێزی پێشمەرگەی کوردستان تاوتوێ کرا و بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند کە یەکێتی بە هەموو شێوەیەک پشتگیری یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە دەکات و دەیەوێت هێزێکی نیشتمانی و تۆکمە بۆ پاراستنی کوردستان بونیاد بنرێت بەڵام بە شێوەی دادپەروەرانە و بە دوور لە بەرژەوەندی تایبەت.