هێزە چەکدارەکانی نەیجەر خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

(0) / / ئەفریقیا / نەیجەر موسا سالائۆ پارمۆ


Aug 26, 2023

قەبارەی فۆنت:
پاش زیاتربوونی هەڕەشەکانی کۆمەڵەی وڵاتانی ئیکواس بۆ دەستێوەردانی سەربازی لە نەیجەر، سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە فەرمانی ئامادەباشیی دەرکرد.
موسا سالائۆ پارمۆ سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی نەیجەر ئەمڕۆ شەممە 26 ی ئابی 2023 فەرمانی ئامادەباشیی بۆ سەرجەم هێزەکانی ئەو وڵاتە دەرکرد.
ناوبراو لە پەیامێکی ڕادیۆییدا وتی کە لە کاتی وەرگرتنی ئەم پەیامەدا تەواوی هێزە چەکدارەکان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان.
ڕاشیگەیاندووە کە ئامانج لەم بڕیارە وەڵامدانەوەی هەر هەڕەشە و هێرشێک بۆ سەر نەیجەر دەبێت.
لە 26 ی جولای 2023 گرووپی فەرماندە سەربازییەکانی نەیجەر ناسراو بە ئەنجومەنی پاراستنی نیشتمان بە کودەتایەکی ئارام دەسەڵاتی ئەو وڵاتەی بە دەستەوە گرت.