لە کۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی و کۆنسووڵی نوێی ئەمریکا چی باس کرا؟

(0) / / كوردستان / بافڵ تاڵەبانی کوردستان ئەمریکا


Aug 27, 2023

قەبارەی فۆنت:
کۆنسووڵی نوێی ئەمریکا سەردانی سلێمانی کرد و لە گەڵ سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبووە.
بە پێی ڕاگەیاندنی کۆبوونەوەی مارک سترۆ و بافڵ تاڵەبانی لە دەباشان، پرسەکانی سەقامگیری هەرێم و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان و مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و بەردەوامیدان بە پەیوەندی ستراتیژی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان وتووێژی لە سەر کراوە.
بافڵ تاڵەبانی لەو کۆبوونەوەدا ڕایگەیاندووە کە یەکێتی پشتیوانی لە پەرەپێدانی پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان هەرێم و ئەمریکا دەکات.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئامانجی یەکێتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی بێگەرد و ڕاستەقینەیە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا کە کوردستان و خەڵکەکەی سەرکەوتوو بن.