برایەکی سەلوان مۆمیکا داوای لێبوردن لە تەواوی موسڵمانانی جیهان دەکات

(0) / / ئاسیا / عێراق میکائیل مۆمیکا


Aug 30, 2023

قەبارەی فۆنت:
برایەکی سەلوان مۆمیکا (ئەو کەسەی کە لە سوید سووکایەتی بە قورئانی پیرۆز کردووە) وتی کە داوای لێبوردن لە تەواوی موسڵمانانی جیهان و خەڵکی عێراق دەکەم.
میکائیل مۆمیکا لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا خۆیی وەک برای سەلوان ناساند و وتی: من برای سەلوان مۆمیکام، میکائیل، من داوای لێبوردن لە هەموو موسڵمانان و خەڵکی خۆمان (عێراق) دەکەم.
ناوبراو وتی: سەلوان لە ئێمە نییە، من ئامادەبووم تا داوای لێبوردن لە حکومەت و ئاڵای عێراق بکەم.
میکائیل مۆمیکا وتی: من داوای لێبوردن لە هەمووان دەکەم، سەلوان برای من نییە، من هیچ کات نامەوێت ئەو ببینم.