179 ئاوارەی ئێزدی گەڕانەوە شەنگال

(0) / / كوردستان / عێراق ئیڤان فایەق جابرۆ


Sep 01, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند کە 179 ئاوارەی ئێزدی بۆ ناوچەکانی نیشتەجێبوونی ڕەسەنی خۆیان لە قەزای شەنگال گەڕاونەتەوە کە لە کەمپی ئاوارەکانی پارێزگای دهۆکدا بوون.
ئیڤان فایەق جابرۆ ڕایگەیاند کە لە چوارچێوەی پلانەکانی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بۆ کۆتایی هێنان بە دۆسیەی ئاوارەکان، 179 ئاوارەی دیکەی ئێزدی بە شێوەی خۆبەخشانە لە کەمپی ئاوارەکانی دهۆک گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەکانی نیشتەجێبوونی خۆیان لە قەزای شەنگال و ناوچەکانی دەوروبەر لە پارێزگای نەینەوا.
ناوبراو وتی کە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شەنگال بە هاوئاهەنگی لە گەڵ هەر دوو پارێزگاری دهۆک و نەینەوا بووە.