سەرۆکی یەکێتی پەیامێکی لە سەر دۆخی کەرکوک بڵاو کردەوە

(0) / / كوردستان / بافڵ تاڵەبانی کەرکوک کوردستان


Sep 03, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پەیامێکی لە سەر گرژی و ئاڵۆزییەکانی شەممەی کەرکوک بڵاو کردەوە.
بافڵ تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە بە توندی ئیدانەی هەموو هەوڵ و مەرامێکی تێکدەرانە دەکەین بۆ تێکدانی برایەتی و پێکەوەژیان لە کەرکوک.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە کەرکوکییە ڕەسەنەکان شیاوی ڕێزی بێسنور و خزمەتکردنی بەرچاون نەک بەکارهێنانی هێز بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکانیان.
بافڵ تاڵەبانی داوایکردووە کە دۆخی کەرکوک بە زووترین کات ئاسایی بکرێتەوە و ڕایگەیاندووە کە بەردەوامبوونی دۆخەکە بەم شێوەیە قبووڵکراو نییە.