ئەمریکا هەڕەشە لە کۆریای باکور دەکات

(0) / / ئەمەریکا / کیم جونگ ئون ڕووسیا جیک سالیوان ئۆکراینا ئەمریکا


Sep 06, 2023

قەبارەی فۆنت:
ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە کۆریای باکور باجی پڕچەککردنی ڕووسیا لە شەڕی دژ بە ئۆکراینا دەدات.
جیک سالیوان ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە دانوستانی سەربازی لە نێوان مۆسکۆ و پیۆنگ یانگ بۆ پێدانی چەک و کەرەستەی سەربازیی کۆریای باکور بە ڕووسیا لە شەڕی ئۆکراینا بەرەوپێشچوونی زۆری بە خۆوە بینیوە.
ئەو بەرپرسەی ئەمریکا هەڕەشەیکردووە و ڕایگەیاندووە کە کۆریای باکور باجی ئەم کارەی دەدات.
بڕیارە کیم جونگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور بەم نزیکانە سەردانی ڕووسیا بکات و لە سەر دۆسیەی پێدانی چەک بەو وڵاتە لە گەڵ ڤلادیمیر پوتین کۆببێتەوە.
سالیوان وتی کە ئێمە داوا لە کۆریای باکور دەکەین پابەندی بەڵێنەکانی خۆی بێت و ئەو چەکانە کە بۆ کوشتنی خەڵکی ئۆکراینا بەکار دەهێندرێت، ڕادەستی ڕووسیا نەکات.