تەقینەوەکەی بەغدا و هێرشەکەی سەر حەشدی شەعبی پەیوەندی بە ئیسرائیلەوە هەیە

(0) / / ئاسیا / حەشدی شەعبی


Apr 15, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق وتی کە شوێنپێی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل لە تەقینەوەکەی ڕۆژی پێنج شەممەی بەغدا و هێرشەکەی سەر لیوای 30 ی حەشدی شەعبی لە نەینەوا بە ڕوونی دەبینرێت.

حەسەن سالم ئەندامی فراکسیۆنی سادیقون لە پەرلەمانی عێراق وتی: ڕووداوەکانی بەغدا و نەینەوا لە پاش هێرشەکەی سەر بنکەی هەواڵگری ئیسرائیل لە هەولێر بووە و شوێنپێی ئیسرائیل و لایەنێکی دیکە لەم ڕووداوانەدا دەبینرێت، بە شێوازێک کە هێزەکانی پێشمەرگە هێرشیان کردە سەر لیوای 30 ی حەشد و لە ناوچەی حەبیبیەی بەغداش ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقێندرایەوە.

ناوبراو وتی کە هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکانی ئەمڕۆ بۆ هێرشەکەی سەر بنکەی هەواڵگری ئیسرائیل لە هەولێر دەگەڕێتەوە.

حەسەن سالم داوای لە حکومەت و لێژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق کرد کە سەبارەت بەم دوو ڕووداوە لێکۆڵینەوە بکەن و وێڕای تاوتوێکردنی ئەو بنکە هەواڵگرییە لە هەولێر، لێپرسینەوە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن./.