حاکم قادر هەڵوێستی خۆیی لە سەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند
(0) /
ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند کە ئەرکی بەغدایە لە هەر هەلومەرجێکدا مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی کورد بنێرێت.
حاکم قادر وتی کە پێویستە حکومەتی هەرێم پێداگری زیاتر لە سەر مافە دەستوورییەکانی خەڵک بکات و بە جێبەجێکردنی مادەی 140 قەرەبووی ناوچە کێشە لە سەرەکانیش بکاتەوە.
ناوبراو وتی کە نابێت داواکارییەکانی خەڵک تەنیا لە بودجە و مووچەدا کورت بکرێتەوە.
حاکم قادر وتی کە مووچە مافە و نابێت لە ژێر هیچ پاساوێکدا لە لایەن بەغداوە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان نەکرێت.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وتی کە ئەرکی حکومەتی هەرێمیشە پابەندی ڕێکەوتنەکان بێت و لە داهاتە نەوتی و نانەوتییەکاندا شەفاف بێت.
تێبينيێك بنێرە: