ئێران: دانوستانێکی جیدی و پڕکێشەمان لە گەڵ وڵاتانی ئەورووپی هەبووە
(0) /
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبوونەوەی پێنج شەممەی لێژنە هاوبەشەکەی ڕێکەوتنی ناوەکیی بە جیدی و پڕکێشە ناو برد و وتی کە وڵاتانی ئەورووپی دەبێت جیدیبوونی خۆیان لە دانوستانەکاندا پیشان بدەن.
سەید عەباس عێراقچی جێگری وەزیری دەرەوە و سەرۆکی شاندی دانوستانکاری ئێران لە ڤیەننا وتی: کۆبوونەوەیەکی جیدی و پڕکێشە لە پێنج شەممە بەڕێوەچووە، بڕیار دراوە کە ڕیزی سزاکانی ئەمریکا و هەروەها ئەو هەنگاوانەی کە ئێران دەبێت جێبەجێی بکات، ئامادە بکرێت تا لە سەری بگەینە ڕێکەوتن.
ناوبراو وتی: گۆڕانکارییەکانی پاش کۆبوونەوەی پێشوو تا ئێستا وەک ڕووداوەکەی وێستگەی نەتەنز کاریگەری لە سەر کۆبوونەوەی ڕۆژی پێنج شەممە دانا و ئێمە هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی ئێرانمان بە ڕاشکاوانە و جیدی خستەڕوو و داواشمان لە لایەنەکانی دیکە کرد کە ئیدانەی ئەو کردەوە تیرۆریستییە بکەن، بەدەر لە ڕووسیا و چین، سێ وڵاتی ئەورووپی نەک تەنیا ئیدانەیان نەکرد بەڵکوو چەندین سزایان بە سەر ئێراندا سەپاند.
عێراقچی وتی: ئەگەر وڵاتانی ئەورووپی لە دانوستانەکاندا جیدی نەبوون، بە کردەوە دەسکەوتێک لە دانوستانەکاندا نابێت./.
تێبينيێك بنێرە: