زیلینسکی: کوژرانی پریگۆژین کاری پوتین بووە

(0) / / ئەورووپا / ئۆکراینا ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی


Sep 09, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری ئۆکراینا ڕایگەیاند کە کوژرانی سەرۆکی گرووپی ڤاگنەر کاری سەرۆک کۆماری ڕووسیا بووە.
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی 17 ڕۆژ پاش تێکشکانی فڕۆکەکەی یڤگنی پریگۆژین، ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیای بە کوشتنی ناوبراو تۆمەتبار کرد.
زیلینسکی وتی کە زانیاری ئەوەمان لایە کە کوژرانی سەرۆکی ڤاگنەر کاری پوتین بووە و ئەمەش پیشاندەری لاوازبوونی ناوبراوە.