وەزیری دارایی هەرێم بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق دەکرێت

(0) / / كوردستان / عێراق ئیخلاس دلێمی


Sep 14, 2023

قەبارەی فۆنت:
لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق نووسراوێکی ئاراستەی وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم کردووە کە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو لە بەردەم لێژنەکەدا ئامادە بێت.
ئیخلاس دلێمی جێگری سەرۆکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم بانگهێشت کراوە کە ڕۆژی دووشەممە لە بەردەم لێژنەکەدا ئامادە بێت.
ناوبراو سەبارەت بە هۆکاری بانگهێشتکردنەکەش ڕایگەیاندووە کە بۆ تاوتوێکردنی کێشە و گرفتەکانی بەردەم شایستە داراییەکانی هەرێم و مووچەی فەرمانبەرانە کە لە یاسای بودجەدا باسکراوە.
دلێمی ڕایگەیاندووە کە هاوکات وەزیری دارایی عێراقیش بانگهێشت دەکرێت و هەوڵ دەدرێت لە ڕێگەی وتووێژەوە کێشەی مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکرێت.