وەزیری بەرگری عێراق زانیارییەکی نوێی ئاشکرا کرد

(0) / / ئاسیا / عێراق سابت محەممەد عەباسی


Sep 20, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری بەرگری عێراق بە ئاماژە بە پلانی جێگیرکردنی گرووپە نەیارەکانی ئێران لە 5 کەمپدا وتی کە هێزەکانی ئەم وڵاتە لە سنورە هاوبەشەکان لە گەڵ ئێران جێگیر کراون.
سابت محەممەد عەباسی وەزیری بەرگری عێراق ڕایگەیاند کە بەغدا لە ڕێگای سیاسی و دیپلۆماسییەوە ناکۆکییەکانی لە گەڵ ئێران و تورکیا چارەسەر دەکات.
ناوبراو وتی کە گرووپە نەیارەکانی حکومەتی ئێران لە 5 کەمپدا لە قووڵایی خاکی عێراق جێگیر دەکرێن.
وەزیری بەرگری عێراق وتی کە لە ئێستادا هێزەکانمان لە سنورە هاوبەشەکان لە گەڵ ئێران جێگیر کراون.