بافڵ تاڵەبانی وەک سەرۆکی یەکێتی هەڵبژێردرایەوە
(0) /
لە یەکەم ڕۆژی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی وەک سەرۆکی ئەو حیزبە هەڵبژێردرایەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 27 ی ئەیلولی 2023 پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە شاری سلێمانی بە بەشداری 600 ئەندام و میوانانی ناوخۆیی، عێراقی و بیانی دەستیپێکرد.
لە ڕۆژی یەکەمی کۆنگرەدا بافڵ تاڵەبانی بە کۆی دەنگ لە لایەن ئەندامانی کۆنگرەوە وەک سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەڵبژێردرایەوە.
تێبينيێك بنێرە: